باڵندەكانیش بۆ ئەوروپا كۆچ دەكەن

باڵندەكانیش بۆ ئەوروپا كۆچ دەكەن

هەڵۆكان لەگەڵ گۆڕانكاریی وەرزەكاندا، گەشتێكی سەیر دەكەن، گەشتەكەیان لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەك نییە، بەڵكو لە كیشوەرێك بۆ كیشوەرێكی دیكەیە. دوای ئەوەی زانایانی باڵندە گەشتیاراكان ئامێرێكی جی بی ئێسیان GPS خستە سەر پشتی هەڵۆیەكی مێ، تاوەكو بزانن چۆن جووڵە دەكات و بۆ كوێ دەچێت، دواتر بۆیان درەكەوت كە گەشتكردنەكەی لە ماوەی نێوان ئەفریقای باشوور تاوەكو فیلەندا بەشێوەیەكی ڕاستە هێڵ بووە، ماوەی گەشتەكەی 42ڕۆژی خایاندووە تاوەكو گەیشتووەتە فینلەندا، ئەوەی سەیرە كە بەسەر ئاو و ڕووبار و دەریاكاندا نەڕۆیشتووە، نەوەك هێزی نەمێنێت و بكەوێتە نێو ئاو و بخنكێت، بەڵكو تەواوی گەشتەكەی بەسەر وشكانیدا ئەنجام داوە».

Top