كەركووك بەرەو هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەنگاو دەنێت
جگە لەئەندامان ولایەنگرانی پارتی زۆرن ئەوانەی دەنگ بەلیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، سیستمی دیموكراسی بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات كە خۆی لەدادپەروەریدا دەبینێتەوە و هەل و مەرج و كەشێكی ئازاد دەڕەخسێنێ بۆ ئەو كەس و لایەنانەی كە بیانەوێت تواناو وزەی خۆیان لە پڕۆسەی سیاسی و حكومڕانیدا تاقی بكەنەوە.
سەرەڕای دۆخی سیاسی ئەمنی كەركووك كە زۆر لەبار نییە، بەڵام بەهێزی پارتی و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەرێمی كوردستان كە تا ئەم ساتەوەختە پارتی دیموكراتی كوردستان كارەكتەرێكی بەهێز و بەشێكی گرنكی پرۆسەی سیاسییە لە ئێراقدا بەو سەركردایەتییە بەهێزە و جەماوەرە خۆڕاگر و دڵسۆز و خۆنەچەمێنەی وایكردووە بە بەهێزی بمێنێتەوە لە ڕووداو و پێشهات و مەترسییەكانی سەر خاك و نەتەوە هەمیشە خاوەنی هەڵوێستی جدی و ئیرادەی بەهێز بووە، هاوكات لە حكوموڕانی و بەڕێوەبردندا جێی دەستی دیار و خزمەتێكی بەرچاوی كردووە ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر هاوڵاتیانی عێراق و كەركووك هەبووە، بۆیە جگە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی بەشێك لە ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكانی تر دەنگی خۆیان بە بەربژێرانی پارتی و لیستی پارتی دەدەن لەكەركووك، بێگومان دوای ڕوداوەكانی 16ئۆكتۆبەر و دوخی عەسكەرتارێتی كەركوك تاكە هێز كەر ِەتی كردەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە هەمیشە دانوستانەكانی لە پێناو ئاسایی بوونەوەی دۆخی كەركووك بووە، بۆیە ئەم هەڵوێستانە جێگەی ڕێزە لای كەركوكییەكان دەنگەكانین دەدەن بەپارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەزموونی كاری سیاسی پارتی ئەوەی سەلماندووە كە تاكە حزبە كەسازش لەسەر مافی خەڵكی ڕەسەنی كەركووك ناكات و ژێردەستەیی و چەوسانەوە ڕەتدەكاتەوە، بۆیە دانشتوانی كەركووك ئەوەیان لاڕونە كە تاكە چارەسەر و سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسی و حكومڕانی لە كەركووكدا بۆ راِستكردنەوەی باڵانسی هێز بەهێزبونی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆیە پشتگیری لەكاندیدانی پارتی دەكەن.