مەریوان حەكیم جەباری:ئەشق ئەوئاگرەیە لەناخی هەركەسێكدا داگیرسا بڵێسەكەی لەگەڵ تەمەنیدا دەمێنێتەوە

مەریوان حەكیم جەباری:ئەشق ئەوئاگرەیە لەناخی هەركەسێكدا داگیرسا بڵێسەكەی لەگەڵ تەمەنیدا دەمێنێتەوە

مەریوان حەكیم ئەمین ناسراو بە مەریوان حەكیم جەباری لەساڵی 1985چاوی بەژیان هەڵهێناوە سەرەتای ئەزموونی نووسین بۆساڵی 2001دەگڕێتەوە بەڵام لەساڵی 2013 شیعرەكانی لە گۆڤارو ڕۆژنامەكان بڵاو بوەتەوە لەتیڤی و ڕادوێكان دەركەوتووە بەشداری كۆڕ و سیمینارەكانی كردوە خاوەنی دیوانە شیعرێكە

شیعری لای تۆچیە؟
هەر شاعیرێك وهەرنووسەرێك بەجورێك تەعبیر لەژانەری شیعر دەكات بۆیە ناتوانم بڵێم شیعر ئەمەیە بەڵام ژانەری شیعر هونەرێكە كە لەسەرووی هەموو هونەرەكانەوەیە هەمو هونەرەكانی تر لەژانەری شیعرەوە سەرچاوە دەگرن.

لەئەزموونی نووسین و دەركەوتندا شیعر چی پێ بەخشیت؟
شیعر خۆشەویستی خەڵكی پێ بەخشیم شیعر مەریوانی بە خەڵك ناساند شیعر بووە بەوزمانە هەقیقیەی پێ دەدوێم بۆیە شیعر جوان بینی و واقیع بینی پێ بەخشیم .

بەرهەمی ئاگات لەچراكەی دڵم بێت، دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوو ئایە لە ئاستی چاوەڕوانی تۆدابوو؟

مەریوان حەكیم جەباری:ئەشق ئەوئاگرەیە لەناخی هەركەسێكدا داگیرسا بڵێسەكەی لەگەڵ تەمەنیدا دەمێنێتەوە

دیوانە شیعری ئاگات لەچراكەی دڵم بێت كۆكراوەی زۆرینەی بەرهەمەكانمەو دوای ماندووبونێكی زۆر بووە بەرهەمێكی جوانی شیعریم بۆیە چاوەڕوانی ئەوەم دەكرد سوپاس بۆخودا پێشوازی زۆرباشی لێكراو لەچەند سمینارێكدا ناساندنی لەشارە جیاجیاكاندا بۆكراو جەماوەرێكی باشی ئەدەب دۆست ئامادەبون دیوانەكە بەدیاری پێشكەش كرا

تاچەند بەشداری كۆڕو فیستیڤاڵەكان دەكەیت؟
بەشداری زۆر باشم لە كۆڕەكاندا هەیەو سەرەڕای تێبینیم لەسەر فیستیڤاڵەكان لەهەندێكیان بەشداربووم خەڵاتم بردوە لەفیستیڤاڵی شیعری لاوان خەڵاتی دووەمم بردوەو لەفیستیڤاڵی شیعری نیشتمانی عێراق لەساڵی 2018لەسەر ئاستی 17پارێزگای عێراق لەگەڵ هاوڕێم جەزا شێخانی خەڵاتی تایبەتمان بردوە بەهاوبەشی.

هۆكاری كەمبوونەوەی شیعری نیشتمانی یان تێكستی بەرگری بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
بەداخەوە دەستێك هەیە بۆ ناشرینكردنی كۆمەڵگەو كلتوری كوردی بەجۆرێك لەهەموو ژانەرە ئەدەبییەكان دەست دەوەشێنن هێنانی كلتوری بیانی و ناشرینكردنی كلتوری كوردی بەجورێك ئەمەش كاری لەنووسەرو شاعیران كردووە گەرئەمە لەمن دەپرسی گەلی كوردو ئەم هەرێمە ئازادا ئێستاش پێویستی بەڕووحی نیشتیمان پەروەری هەیە جائەمە لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دی دەگۆڕێت بۆ منێكی كەركوكی ئێستاش دەبێت قەڵەمی بەرگری گیانی بەرگری لە ئێمەدا هەبێت وبەردەوم بێت

مەریوان حەكیم جەباری:ئەشق ئەوئاگرەیە لەناخی هەركەسێكدا داگیرسا بڵێسەكەی لەگەڵ تەمەنیدا دەمێنێتەوە

تێكستەكانت زیاتر باسی ڕابردوو دەكەن گلەین لە كەسێك یان ڕۆژگار هۆكاری ئەمە چیە؟

دەس هاڕی ژین زۆر خراپ هاڕیومی بە جورێك ڕۆژمێری تەمەنم پڕن لەوخەمانەی وەك پریاسكەی شوانێك لەكۆڵم ناوەو خۆشم ئەوێن چونكە هەمووی بوون بە ئەزموونێك لەژیانكردن,تێكستەكانم هەندێكیان بەشێكن لەو ژیانە ئاڵۆزەی پێدا گوزەرم كرد
بەشێكیان ئەو چیرۆكانەن بینیومن بەرگوێم كەوتن و یان بوون بە تابلۆیەك لە چاوانمداو بە تێكستێك دەرمبڕیوە ئاوڕدانەوە لەڕابردوو,داهاتووت جوانتر دەكات بۆیە هەمیشە ڕابردووم بیرناچێت وچاویشم لەداهاتووە.

ئەشق لای مەریوان چی دەگەیەنێت؟
ئەشق ئەوئاگرەیە لەناخی هەركەسێكدا داگیرسا بڵێسەكەی لەگەڵ تەمەنیدا دەمێنێتەوە ئەشق ئەوئاگرەیە یان دەتسوتێنێ یان جەستەو دڵی ساردت گەرم دەكاتەوە, بەداخەوە ئەشق بەو گەورەیی وجوانیەوە ئێستا ئێمەی مرۆڤ بەجۆرێك ناشرینمان كردووە لەژێر ناوی جیاواز جیاوازدا خەڵك سڵ لەناوەكەی دەكەنەوە بەڵام ئەشق هەرجوانە لەهەموو تەمەن و لەهەموو ساتێكدا

ئێستاش لەوكاتە خۆشترم ئەوێی لەشیعرەكانما باسم ئەكردی
بەڵام ئێستا كەبێدەنگم ووشەش ئیرەی پێ بردی
خۆناتوانم وەكوجاران لەشیعرێكا بتتنەخشێنم
پرچت بكەم بە درەخت و
چاوت بە كانیاو ناوبێنم
ئێستە ئەزانم جوانتری ئیتر چۆن وات بشوبهێنم

لەڕێگەی نوسینەوە ئەتەوێ چی بەكۆمەڵگا بگەینی؟
ئەركی نووسەر بریتیە لە خۆسازدان بۆ ڕۆشنبیركردنی خوێنەر لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی بابەتی جۆراوجۆرەوە بەشێوازە نووسینی پڕ سەلیقەو لایق و پەسەندو سەرنجڕاكێش وە چاندنی خەیاڵی قوڵ و ڕوانگەی نوێ و پیشاندانی دیوە نەبینراوەكەی كایە جیاوازەكانی ژیان زیاتر ئاشنابون بەدەقی نوێی شیعری فۆڕمی نوێ ئەمەوێ ئەو دیوە شاراوەو نەبینراوانەی ژیان و ئازاراكانی لەڕێی ژانەری شعرەوە بیخەمە بەردیدەی خۆێنەر

چۆن دەڕوانیتە تەكنەلۆژیای سەردەم؟
پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەی زۆر لەسەر دەكرێ و هەركەسەو لە ڕوانگەی تێگەشتنی خودی خۆیەوە هەڵی دەسەنگێنێ بەڵام ئێستا پێویستییەكی ژیانكردنەو دەبێت خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین ئەمەش لەنێوانی تاكەكاندا دابەش بووە هەندێك بۆ سوودی خۆی بەكاری دێنێت هەندێكیش پێچەوانەكەی بەڵام بەگشتی سەكۆیەكی باشە بۆ پیشاندانی بەرهەمەكانی نووسەر بەهەموو جۆرەكانێوە .

بەرهەمی نوێتان چییە؟

دیارە من خاوەنی یەك بەرهەمم كەدیوانێكی شیعریە بەناوی ئاگات لەچراكەی دڵم بێت كە دووساڵە بڵاوكراوەتەوەو پێشوازیەكی باشی لێ كراوە بەڵام بەرهەم هێنانی كتێب هێندە ئاسان نیە لەماوەیەكی كەمدا بەرهەمێك بڵاوكەیتەوە بۆیە هەرگیز پەلە لەبڵاوكردنەوەی بەرهەمی نۆێ ناكەم ئەمەوێ بەرهەمێكم هەبێت لەوەی ڕابردووم جوانترو بەهێزتر بێت بۆیە جارێ بیرم لەوە نەكردوەتەوە بەمزووانە بەرهەمی چاپم هەبێت,بەڵام لەنووسینی تێكستی نوێ بەردەوامین.

تاچەند میدیا بایەخ بەنوسەران و هونەرمەندان دەدات؟
بایەخی میدیا بە نوسراوو خوێنراوو بینراوەوە بۆ نووسەرو هونەرمەندو سەرجەم هونەرەكان گرنگەو بایەخی تایبەتی خۆی هەیە سەرنجام بەری ڕەنجی نوسەر پیشانی جەماوەرەكەی دەدات نوسەر فیت باكی خۆی لەجەماوەر وەردەگرێتەوە بۆیە داواكارم لە ستافی گوڵانی ئازیز زیاتر بایەخ بەمجۆرە دیمانەو بەسەر كردنەوانە بدەن.
لەدوور جوانی
من كە هاتم وام دەزانی
نشێوێكی بەرنساری
كانیاوێكی بەرسێبەری پیرە داری
وام دەزانی نارنجێكی بەرزەلقی
نەكەس دەستی پێت ڕادەگاو
نەكەس بۆنی پێوەكردی
وام دەزانی نەینۆكێكی
كەس خۆی تێدانەبینیوی
لاولاوێكی بەقەد باڵای
هیچ چنارێ نەگەڕاوی
كەگەشتم پێت زۆر لێخن بوی
گۆماوێكی بەجێماوی
پاش باران بوی
سەد مخابن بەدەستنۆێژی ئەشقم نابوی.

Top