وەزیری دەرەوەی ئوردن: شەڕی غەززە کارەساتی مرۆیی لێکەوتووەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئوردن: شەڕی غەززە کارەساتی مرۆیی لێکەوتووەتەوە

 

 

وەزیری دەرەوەی ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەکەی هۆشداری لە فراوانبوونی شەڕی غەززە دا.

ئەیمەن ئەلسەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ هاوتا ئیسپانیەکەی خۆسێ مانوێل ئەلبارێس قسەی کردووە سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پاڵپشتی لە خەڵکی مەدەنی کە بەرکەوتەی کوشتنی بەکۆمەڵ و تاوانەکانی جەنگ دەبنەوە لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیل.

ئەیمەن ئەلسەفادی گوتی: دەبێت ئەم شەڕە بوەستێنرێت. ئەم شەڕە کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەززەی لێکەوتووەتەوە.

ناوبراو هۆشداریدا لە فراوانبوونی شەڕی غەززە و گوتی: ئەم بابەتە لێکەوتەی مەترسیداری بۆ تەواوی ناوچەکە دەبێت.

وەزیری دەڕەوەی ئوردن جەختی لەسەڕ پێویستی زامنی ناردنی کۆمەکی مرۆیی بۆ فەلەستینییەکان کرد و گوتی: ئیسپانیا به ده نگدان بەبڕیارنامەی ئوردن له ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی شه ڕ، ڕۆڵێکی گرنگی بینی.

سەفادی هەروەها لەگەڵ کاترین کۆلۆنا هاوتا فەرەنسییەکەی باسی لە پێشهاتەکانی غەززە کرد و جەختی لەسەر پێویستی هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای نێودەوڵەتی سەبارەت بە غەززە کردەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top