ئەنجلینا جۆلی:منداڵبوون ڕزگاری كردم

ئەنجلینا جۆلی:منداڵبوون ڕزگاری كردم

لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری ڤۆگ، ئەستێرەی ئەمریكی ئەنجلینا جولی هەستەكانی خۆی بەرامبەر بە منداڵەكانی ئاشكرا كرد، هەروەها ئەو گۆڕانكارییە زۆرانەی كە لە ماوەی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕیوە، و كە تا ئێستاش پێیدا تێدەپەڕێت.

لە میانی چاوپێكەوتنەكەدا ئەنجلینا جۆلی گوتی: «لەم ڕۆژانەدا هەست بە كەمێك بێزاری دەكەم، دە ساڵە هەستم بە خۆم نەكردووە، ئێستا وەك مرۆڤێك بە پرۆسەی گۆڕانكاریدا تێدەپەڕم، هێشتا چارەسەری زۆرمان ماوە وەریبگرم بۆ ئەوەی شوێن پێی خۆم بدەدۆزمەوە».

ئەنجلینا باسی ئەو هەستەی كرد كە دایكایەتی لە خۆیدا دروستی كردووە، و چۆن مامەڵەی لەگەڵ دایكایەتیدا كردووە لە نێو ئەو جیابوونەوە پڕ لە گێژاوەی لەگەڵ براد پیت-دا پێیدا تێپەڕی، لەم بارەوە دەڵێت: «تەمەنم ٢٦ ساڵ بوو كاتێك بووم بە دایك، ژیانم بە تەواوی گۆڕا و منداڵبوون ڕزگاری كردم، فێری كردم بە شێوەیەكی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئەم جیهانەدا بكەم، پێموایە بە شێوەیەكی تاریكتر دەژیام ئەگەر من نەمویستایە بۆ منداڵەكانم بژیم، ئەوان لە من باشترن، چونكە تۆ دەتەوێت منداڵەكانت بەو شێوەیە بن، واتە لە خۆت باشتر بن.»

جێگای سەرنجە، ئەنجلینا جۆلی و براد پیت لە ساڵی ٢٠١٦ دوای ١٢ ساڵ هاوسەرگیری جیابوونەوەیان ڕاگەیاند، ئەنجامی ئەم هاوسەرگیرییە شەش منداڵی لێكەوتەوە كە گەورەترینیان تەمەنی ٢٢ ساڵە و بچووكترینیان هێشتا نەگەیشتووەتە ١٥ ساڵ.

 ئەنجلینا جۆلی بڕیاری داوە زۆرترین كاتی لەگەڵ منداڵەكانیدا بەسەر ببات، پێدەچێت ژیانی پیشەیی خۆی لە هۆلیوود بكاتە پەیوەندییەكی خێزانی، بەو پێیەی كارە هونەریەكانی منداڵەكانی بووەتە واقیع، دوای ئەوەی چەند بڕیارێكی لەسەر ئاستی خێزان و پیشەیی داوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەنجلینا بەردەوامە لە وێنەگرتنی دیمەنەكانی لە فیلمێكدا دەربارەی ژیانی هونەریی گۆرانیبێژی ئۆپێرا یۆنانی (ماریا كالاس) كە لە ساڵی ١٩٧٧ كۆچی دوایی كردووە، كە خەڵاتی گرامی بەدەست هێناوە و بە نمایشە سەرنجڕاكێشەكانی لەسەر شانۆ و ژیانی سۆزداریی پڕ لە گێژاو ناسرا بوو.

 

Top