یەمەن هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە
وتەبێژی سوپای یەمەن شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: بە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەك پێگەکانی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج.
یەحیا سەریع جەختی کردەوە: یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕاگرتنی جموجۆڵ بوو لە بنکە و فڕۆکەخانە ئامانجدارەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک.
ناوبراو دەشڵێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکان بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین تا ئەو کاتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەوەستێن.
گوڵان: سەردار خەلیل