پاكێجی ماكیاژ لە وەرزی گەڵاڕێزان

پاكێجی ماكیاژ لە وەرزی گەڵاڕێزان

پاییز كە وەرزی خەزانە، هەندێك جار مرۆڤ هەست بە دڵتەنگی دەكات، بەهۆی نالەباریی كەشوهەوا و سەرەتای دەركەوتنی سەرماوە گۆڕانكاری لە جلوبەرگ و شێوازەكاندا دەكرێت، بەم چەشنە ماكیاژەكانیش پێویستیان بە گۆڕانكاری دەبێت، پاكێجێكی گۆڕانكاری لە ماكیاژەكاندا بۆ ئەو وەرزە هەن، بریتیین لە: هایلاتی كەم و بریقەداری كەم، كە ئەوەش بە ڕێگەی هەڵبژاردنی بۆدرەی پێستی چەور و شلەی تێكەڵ یان كرێمی بەڵسەمی پێستی وشك. بۆ ڕوومەتەكانیش، ڕەنگی سووری كاڵ بەكاربهێنە بە بەكارهێنانی فڵچەی بۆدرەی خڕ یان لار، تاوەكو بە جوانی بەسەر ڕوومەتتەوە بنیشێت، ماكیاژی چاوانیشت با شێوازی دووكەڵی پێوە دیار بێت، كە ڕەنگەكانی زێڕ و زیوین، كە چاوانت بریقەدار دەكەن، ئەوەش بە ڕێگەی دانانی سێبەر یان پشتەچاو بە درێژایی برژانگت، لێویشت با بە ڕەنگی بێجی و گوڵ و سووری تەواو بێت، یان باینجانی بۆ شەوانە، برۆیەكانیشت بەرز بكەرەوە و نێوانیان لەگەڵ چاوانت داپۆشە و پڕی بكەوە، ئایلاینەری چاویش لەو وەرزەدا شێوەی كلاسیكی بۆ هەڵبژێرە.

Top