موسڵمانانی ئەندەنوسیا پشتگیری لەخەڵکی غەززە دەكەن

موسڵمانانی ئەندەنوسیا پشتگیری لەخەڵکی غەززە دەكەن

  

 

خەڵکی ئەندەنوسیا جارێکی دیكە هاتنە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانی كردن لە خەڵکی غەززە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆیەكان، ئەمڕۆ هەزاران کەس لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی پشتیوانی لە خەڵکی غەززەیان دەگوت و پلاکارد و ئاڵای فەلەستینیان بەدەستەوە بوو.

ئەم ناڕەزایەتییە لە کاتێکدایە کە نەخۆشخانەی ئەندەنوسیای غەززە کە لەلایەن خۆبەخشانی ئەندەنوسیا پاڵپشتی دەکرێت، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئامێر و پێداویستییە سەرەتایەكان بۆ چارەسەریی لە خەڵكی غەززە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top