مۆنالیزا بۆ خواردن
November 4, 2023
رەنگا و ڕەنگ
یەكێك لە تابلۆ نایابەكانی وێنەكێشی جیهانی (لیۆناردۆ داڤنشی)یە، كە بە ناوی مۆنالیزا، ناوبانگێكی گەورەی هەیە، تەنانەت زۆربەی وێنەكێشەكانی دیكە لاسایی ئەو وێنەیە دەكەنەوە، كەچی وەك وێنە ئۆرجیناڵەكەی لێنایەت. دواجار چێشتلێنەر و هەویركارەكانیش دەیانەوێت لەو بوارەدا كێبڕكێ بكەن، ئەوەش بە دروستكردنی كێكێكی گەورە لە شێوە و وێنەی مۆنالیزا، نزیكەی (30) قوتابی و هەویركار بە یارمەتی هەویركاری وڵاتی ژاپۆن (ئاییر كوریهارا) وێنەی مۆنالیزایان لە (2200) پارچە كێكی خواردن كێشاوە، وێنەكەش جوان دەرچووە و وەك ئەوەیە تابلۆیەك بێت و بە كەرەستەكانی وێنەكێشان كێشرابێت.