وێنەی ڕاستەقینەی سەر دراوەكان
November 4, 2023
رەنگا و ڕەنگ
لەسەر دراوی هەر وڵاتێك وێنەیەك هەیە، كە ئاماژە بە شوێنێك یان كەسایەتییەك یان لایەنێكی گرنگی ئەو وڵاتە دەكات، كە دراوەكەی مامەڵەی پێ دەكرێت و بە شێوەیەكی یاسایی بۆ ژیانی ڕۆژانە و مامەڵەكردن كاری پێ دەكرێت، دراوی عێراقیش كە دینارە، لەسەر هەر جۆرە بەهایەكی پارەكانیدا، بەشێك یان لایەنێكی لەسەر دراوەكە چاپ كردووە، وەك ناساندن و ئاماژەدان بە شوێنەكە، كە شوێنەوارێكی دێرینە یان لایەنێكە، دوای ئەوەی كورد پێگەی خۆی لە عێراقدا بەهێز دەبێتەوە، داوا كرا كە شوێنە گرنگەكانی كوردستان یان تاڤگە و بەشە گەشتیارییەكانی كوردستان لەسەر دراوەكاندا هەبێت، هەروەها بە زمانی كوردیش لەسەر دراوەكانی عێراقدا نووسراوە، ئەو وێنانەش ئاماژەن بۆ شوێنی ڕاستەقینەی نێو دراوەكان.