هاوكاریی14.3 ملیار دۆلاری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل
کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای تەرخانکردنی پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی ١٤.٣ ملیار دۆلاری بۆ ئیسرائیل پێشکەش بە ئیسرائیل کرد.
نوێنەرانی کۆمارییەکان لە ئەمریکا پڕۆژە یاسای پاکێجی هاوکاریی ١٤.٣ ملیار دۆلاریان پێشکەش بە ئیسرائیل کرد بۆ "جەنگی دژی حەماس" بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە.
بەپێی ئەم پڕۆژە یاسایە، ئەمریکا بڕیارە 4 ملیار دۆلار بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئاسنین دۆم" و "دەیڤید ئەسلینگ"ی ئیسرائیل و بڕی 1.2 ملیار دۆلار بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئاسنین بیم" تەرخان بکات.
هەروەها پێشنیار کرا کە ئەو یارمەتییانە لە بودجەی خزمەتگوزاری داهاتی ناوخۆی ئەمریکا جێبەجێ بکرێت.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە لایەن لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێداچوونەوە بەم پڕۆژەیاسایە بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە کارین جان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕەخنەی لەم پڕۆژە یاسایە گرت و گوتی: بڕگەکانی ئەم پڕۆژە یاسایە بودجەی کۆشکی سپی لاواز دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل