پۆلیسی پاریس تەقەی لە ژنێکی باڵاپۆش کرد

پۆلیسی پاریس تەقەی لە ژنێکی باڵاپۆش کرد

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، کە پۆلیسی پاریس تەقەی لە ژنێکی باڵا پۆش کردووە.

میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە پۆلیس لە وێستگەیەکی میترۆی پاریس تەقەی لە ژنێکی باڵاپۆش کردووە. 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیس ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سەرنشینەکان سکاڵایان لەسەر هەڵسوکەوتی هەڕەشەکردنی ژنەکە کرد ، پۆلیس لەگەڵیدا تووشی شەڕ دەبن و تەقەی لێ دەکەن و برینداردەبێت.

وتەبێژی پۆلیس ڕاگەیاندووە: "ئەفسەرانی پۆلیس لە ترسی سەلامەتی خۆیان چەکەکانیان بەکارهێناوە". وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە: ناتوانێت بڵێت چی بووەتە هۆی ئەوەی ئەفسەرەکان لە وێستگەی میترۆ تەقە لە ژنە داپۆشراوەکە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە، کە چاودێری فریاگوزاری بۆ ئەو ژنە کردووە، ڕایگەیاندووە، کە تەقە لە گەدەی کراوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاند، كە ئەو ژنە بەزووترین كات گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی نزیک لەو شوێنە.

پەخشی تەلەفزیۆنی BFM و ڕۆژنامەی « لۆپاریزین » لە زاری سەرچاوەکانی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە، هەڵسوکەوتی ئەو ژنە ئاماژەیە بۆ ئەگەری پاڵنەرێکی تیرۆریستی. 

بە گوتەی پۆلیس، بۆ ماوەیەكی كاتی وێستگەی میترۆ چۆڵ کراوە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top