پێشبڕكێی شاجوانی بۆ پشیلە

پێشبڕكێی شاجوانی بۆ پشیلە

 هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلەكان لە شاری ئەنكەرەی پایتەختی توركیا ساز كرا، ئەو پێشبڕكێیە لە شارەوانی (بۆرساكلار) بەڕێوە چوو، كە بۆ سێیەمین جارە ئەنجام دەدرێت، لەلایەن سەنتەری ڕۆشنبیری (عەبدولرەحیم كاكۆج) سەرپەرشتی دەكرا، بە بەشداری (200) پشیلە كە وڵاتانی ئەوروپا و توركیا و بەشێكی دیكەی وڵاتانی ئاسیاش بەشدارییان كردبوو، لێژنەی هەڵسەنگاندنیش بریتیی بوون لە دكتۆرانی ڤێتەرنەری و پسپۆرانی گیانداران. لە هەڵسەنگاندنی جوانترین پشیلەدا، چاو و تووك و ڕەفتار و شێوەی ڕۆیشتنی پشیلەكان گرنگ بوون، دوای بەڕێوەچوونی پێشبڕكێیەكە پشیلەیەك بە ناوی (باموك) پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، خاوەنی ئەو پشیلەیە (روكیە سۆگۆت) بوو، پلەی دووەمیش بەر پشیلەیەكی دیكە بە ناوی (باسكال) كەوت كە لەلایەن ئافرەتێكەوە بەخێوكرابوو بە ناوی (فاتیمە)، پشیلەی سێیەم ناوی (هیرگۆل) بوو، كە پشیلەیەكی ئەوروپی بوو.

 

Top