تەوقە و خشڵەكانی بەستنی قژ
خشڵەكانی قژبەستن زۆرن، هەندێكیان لە شێوی قوماش و پلاستیك و كانزا و شووشەن، بەڵام واچاكە كەرەستەیەك بێت كە شكانی نەبێت، چونكە لەسەر سەرت بشكێ ڕەنگە زیان بە سەر و پرچت بگەیەنن، هەست و خواستی خانمان بەندە بە چەندین چەشنی ئێكسسوارەوە، هەموو كچێك حەزی بە ئێكسسوارە، ڕۆژانە زیاتر لە ئێكسسوارێك بە خۆیانەوە دەكەن، وەك: ملوانكە، گوارە، ئەنگوستیلە، بازن و تەوقە ودەستبەند، ئەوانە هەمووی ئێكسسوارن تا كچان خۆیانی پێ جوانتر بكەن، سەر و پرچی زۆربەی كچان، خاوە، تەنانەت هەندێك خۆیان پرچیان خاو دەكەنەوە، ئیدی خاوكردنی پرچ پێویستی بە بەستنە، یان ئەو خانمانەی پرچیان درێژە، پێویستیان بە ئێكسسوارە تا قژیانی پێ ببەستن. تەوقەی پرچ كۆمەڵێك شێوازی هەیە، بەڵام دەبێ خانمان وریا بن لە هەڵبژاردنی ئەو تەوقانەی بۆ بەستنی پرچیان بەكاری دەهێنن، هەوڵ بدە تەوقەكە ئەوەندە توند نەبێت كە ئەزیەتی ڕەگ و تاڵەمووی پرچت بدات، هەروەها لە شێوە و قەبارەشدا ئەوەندە گەورە نەبێـت كە شێوەی سەر و پرچت تێك بدات، لە بیریش مەكە كە ڕەنگی تەوقەكەت با لەگەڵ جلوبەرگت یان ڕەنگێكی ماكیاژت ڕێك بێت، چونكە ئەگەر وا نەبێت، چ سوود لە تەوقە نابینی جگە لە بەستنی پرچت.