ڕەنگی جلەكانت لە وەرزی پاییزدا شیك بكە

ڕەنگی جلەكانت لە وەرزی پاییزدا شیك بكە

ڕەش و سپی، مۆدێكی ناوازەیە ڕەنگێكی سادە و ئاسایین، كۆكردنەوەی ئەو دوو ڕەنگە لە جلێكدا، مۆدێكی سەرنجڕاكێش و پڕ كەسایەتی لێ دەردەچێت، بۆ كاتی دەرچوون و فەرمی دەپۆشرێت. شین و سەوز، دوو ڕەنگی سەرنجڕاكێشن، لە وەرزەكانی پاییز و زستاندا دەپۆشرێن، كاتێك كراسێكی سەوز و پانتۆڵێكی شینت لەبەر دەبێت، شێوازێكی ناسكی پێوە دیار دەبێت، بۆ دەرچوون و گەشت گونجاوە. سوور و شەكەری یان زەرد، دوو ڕەنگی زەق و سەرنجڕاكێشن، لە دوورەوە دیار دەبن، بۆ بۆنە و یادەكان لەبەر دەكرێن، هەروەها بۆ ئاهەنگ و كۆبوونەوەی خێزانیش مۆدێكی ناوازەیە. ڕەش و سەوز، یەكێكە لە مۆدە شیكەكانی جلوبەرگ، كە زیاتر بۆ كاتی زانكۆ و دەوام لەبەر دەكرێت، لەگەڵ پێڵاوی لەم ڕەنگانە، دەستە جلێكی تێكەڵ لە هەردوو ڕەنگی ڕەش و سەوز، مۆدێكی نایابی دەبێت. نیللی و سپی، دوو ڕەنگی سەرنجڕاكێشن، كاتێك پانتۆڵێكی سپی و كراس یان بلووزێكی نیللیت لەبەربێت، سەرنجڕاكێشترین كەس دەبیت لە نێوان هاوەڵ و كەسانی دەوروبەرتدا، بۆیە ئەو دوو ڕەنگە بە شیكترین مۆد ناسراون.

 

 

Top