کیم جۆنگ ئون: ئێمە لە لێواری جەنگی جیهانی سێیەمداین

سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند: خەریکە جەنگی جیهانی سێیەم دەست پێدەکات و پێویستە هەمووان ئامادەبن.
کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور، وێڕای ئاماژە بە ململانێ و هێرشەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دژ بە غەززە، گوتی: ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕی سێهەمی جیهانیدا کۆتایی پێدێت و ئەم شەڕە خەریکە دەستپێدەکات، پێویستە هەمووان ئامادەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ململانێیانە دەبێتە هۆی شەڕ و پێکدادان کە دەکرێت بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان بڵاوببێتەوە".
گوڵان: سەردار خەلیل