سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هيد ساڵح زرارى ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو فه‌رمانده‌ى ليوا شه‌هيد ساڵح زرارى كرد كه له چياى قه‌ره‌چووخ بريندار بووبوو و ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد ساڵح زرارى ده‌ربڕى و هيواى خواست يهزدانى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شه‌هيد عه‌قيد ساڵح زرارى، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌نديى و سه‌ره‌خۆشى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.