چۆن ئاستەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتیت دەپارێزیت
پەیوەندی نێوان خۆشەویستان و هاوسەران، تەنانەت هاوڕێ و برادەنیش چەند پایە و ئاستێكی هەیە، دەكرێت ئەو ئاستانە بپارێزرێن و ئامادەیی بۆ بكرێت، چونكە بوونی كێشە و گرفت لە نێو پەیوەندییەكاندا دەبنە مایەی تێكچوونی نێوانتان لەگەڵ كەسانی دیكەدا، بۆیە دەتوانی لە پەیوەندییەكانتدا چەند لایەنێك گەڵاڵە بكەیت، كە ببێتە هەنگاوی سەرەتایی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دەستپێشخەری لە گرنیگدان بە كەسانی دەوروبەر لە هەر ئاستێكی پەیوەندی كۆمەڵایەتیدا، ئەمەش وا دەكات كە كەسێكی كۆمەڵایەتی بیت، كە كاریگەری دەكاتە سەر بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و هەوڵەكانت بۆ دەرخستنی كەسایەتیی خۆت بەرامبەر كەسانی دیكەدا، چەند لایەنێك هەن پەیڕەویان بكە كە كەسایەتی و خۆشەویستی لەگەڵ دەوروبەر بە دەست دەهێنیت، سەرەتا: قسەكردن و گفتوگۆ، كە نابێت دابڕان بۆ ماوەیەكی زۆر هەبێت، بە تایبەت لەگەڵ ئەوانەی كە كەسی نزیكن، تا وێڕای بوونی ئامادەیی و هاوكاری لە هەموو كاتێكدا تا كەسی بەرامبەر هەست بە گەورەییت بكات، لایەنەكانی دیكەش بریتیین لە: یەكبخستنی بیركردنەوەتان، لەخۆبردوویی و خاتر هەبێت لە نێوانتاندا، ڕێزی زۆر بۆ یەكتر، هاوكاری و لێبووردەیی، پشتگیری و گرنگیدان، بەرژەوەندخواز مەبە لەگەڵ ئەو كەسەدا، متمانە و هەستی پاكت بۆی هەبێت.