خواردن لە جەمسەرەكان چۆنە
October 25, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ڕەنگە بپرسیت ئاخۆ لە جەمسەرەكانی گۆی زەوی كە زیاتر بەستەڵەكە، چۆن خواردنی گەرم دەخۆن، یان چۆن خواردن ئامادە دەكەن، لە یەكێك لە تاقیكردنەوەكانی پسپۆراندا هاتووە، كە خواردن لە جەمسەرەكان لەو كاتەی دێتە دەرەوە بۆ چەند چركەیەك دەمێنێتەوە وپاشان دەیبەستێت، گەر وا بێت بە كەڵكی خواردن نایەت و ڕەق دەبێت، ئەو وێنانەی لە پلەی (70) ژێر سفرەوە گیراوە، كاتێك خواردنەكان لە نێو شوێنەكانیان دەردەهێنرێن ڕاستەوخۆ ڕەق دەبن و دەبنە سەهۆڵ، ئەو كارەش یەكێكە لە سەركێشییەكانی پسپۆری فەڕەنسی (سێیران ڤێیرسۆ) كە وێنەكانی بوونەتە جێگەی سەرنج و تێڕوانینی خەڵك و زانایان.