جل و ستایلی چاوگەشەكانت بگۆڕە

جل و ستایلی چاوگەشەكانت بگۆڕە

بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوای نێوان وەرزی هاوین و پاییزدا، كاتی ئەوە هاتووە كە چاوێك بە جلوبەرگەكانی منداڵەكانتدا بخشێنیتەوە، جگە لەوەی جلەكانی خۆت دەگۆڕیت، بۆیە لە ئێستاوە دەست پێبكە و هەرچی زووە جلەكانیان بۆ بگۆڕە، چونكە لەو ماوەیەدا كەشوهەوا سارد دەبێت، ئەمەش كاریگەریی لەسەر تەندرووستی منداڵەكانت دەبێت. ماركەی (ناوتیكا)، یەكێكە لە دیارترین براندەكانی جیهان بۆ جلی منداڵ، لە دوا بەرهەمیدا مۆدێكیان داهێناوە بە مۆدی جلوبەرگی كەسانی دەریاوانی ناسراوە، ئەو مۆدە پێكهاتووە لە دوو شێوازی پۆشاك، كراسی درێژ، لەگەڵ بلووز و قەمیس، یان پانتۆڵ لەگەڵ چاكێتدا. لە بارەی ڕەنگەكانی ئەو ماوەیە دەكرێت سوود لە ڕەنگەكانی قاوەیی، پەمەیی،خۆڵەمێشی، شین و نیللی وەربگرین، تا مۆدێكی جوان بۆ جلی منداڵەكان دابین بكەن.

 

Top