بوومەلەرزەیەک لە نیپاڵ ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەکانی نزیک کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵی هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە لە نزیک کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ ڕوویداوە.
دوای ئەم بوومەلەرزەیە کە لە قوڵایی ٢٤.٧ کیلۆمەتر ڕوویدا، هیچ هۆشدارییەک لەبارەی ڕوودانی "تسونامی" نەدرا.
بەپێی دەرەنجامە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە نزیکەی ٢٤ خانووی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە بە دووری ٦٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای پایتەخت بووەتە هۆی لەرزینی ناوچەکە، هەروەها لە شاری کاتماندۆش هەستی پێکراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل