لەبەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە؛ لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٤٠٠ فەلەستینی کوژران
لە هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە زیاتر لە 400 فەلەستینی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئاماری ستافی پزیشکی غەززە، لە هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە زیاتر لە 400 فەلەستینی گیانیان لەدەست داوە.
نزیکەی 70%ی قوربانیانی هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە ژن و بەساڵاچووانن..
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینی "وافا"، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەر بۆ پێنج هەزار کەس زیادی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل