نازداریی زیو لە خشڵ و ئێكسسوارەكاندا
خشڵەكانی زێر و ئەڵماس كە گرانبەهان و جوانییەكی تایبەتیان هەیە، زیویش هیچی لەو دوو كانزایە كەمتر نییە، بەهۆی ئەوەی ڕەنگێكی بریسكەدار و درەوشاوەی هەیە، كە لەگەڵ پێست و كەرەستەكانی دیكەی جل و ماكیاژدا خۆی دەگونجێنێت، هەروەها ڕەنگەكەی ناڕوات و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە، لە دێر زەمانەوە زیو وەك خشڵێكی ناسك و ناودار لە بواری جوانكاریدا بەكار دەهێنرێت، زیو لەگەڵ ڕەنگی جل، یان لەگەڵ ڕەنگی سلڤەری ماكیاژدا شیك دەكرێت، هەروەها چەندین جۆری هەن، وەك: ملوانكە، گوارە، بازن، دەستبەند و ئەنگوستیلەكان، ئەو خشڵە بۆ كاتی دەوام و زانكۆ ناسكە و پەسەندە، بەهۆی ئەوەی ڕەنگێكی جوان و فەرمیی هەیە، هەروەها ونبوونیشی هێندە كاریگەری نابێت، بەهۆی ئەوەی زێڕ و ئەڵماسەكان لە كاتی ونبووندا تووشی زەرەرێكی دارایی گەورەت دەكەن. لە ئێستادا زیوەكان لە ڕەنگی دیكەی جگە لە سیلڤەر و ڕەساسیی خۆی، لە ڕەنگەكانی سپی و بۆیەكردنی بە ڕەنگی دیكە دەركەوتوون، كە ئەوانیش سەرنجڕاكێش و نایابن.