گرێی كەشتیی دەریایی

گرێی كەشتیی دەریایی

گرێ، یەكەیەكی خێرایی كەشتییە، كە یەكسانە بە یەك میلی دەریایی یان جوگرافی، واتا 1.852 كم لە كاتژمێرێكدا، كەشتییەك كە خێراییەكەی 20 گرێیە، واتا دەتوانێت بە خێرایی 20 میلی دەریایی، یان 37 كم لە كاتژمێرێكدا بڕوات، بەكارهێنانی زاراوەی (گرێ) لە سەردەمی سەرەتای گەشتی دەریاییەوە دەستی پێكرد، كاتێك كەشتییەكان ئامێرێكیان هەڵدەگرت، پێی دەوترا بەكرە و پارچە دار و پەت، ئەوەش پارچە دار و پەتێكە، پەتەكە لەسەر كۆڵییەك بە (بەكرە)دەپێچرا، لەكاتێكدا پارچەدارەكە فڕێدرایە ناو ئاوی پشت كەشتییەكە و لەگەڵ جووڵەی كەشتییەكە، پەتەكە بە ئازادی بەجێ بهێڵێت و پارچە دارەكە بە جێگیری بمێنێتەوە، پەتەكە بە گرێ بە درێژایی مەودایەك هەڵدەگیرا كە هەریەكەیان درێژییەكەی ١٤.٤ مەتر بوو، گرێی یەكەم بە مانای كۆتایی مەودای یەكەم بوو، و دوای دوو گرێ دوو مەودا كۆتایی پێهات و هتد، بە حیسابكردنی ژمارەی گرێكان و مەوداكانیان و دابەشكردنی بەپێی ئەو كاتەی كە وەرگیراون.

 

Top