یاسا: سزای چاوداگرتن

یاسا: سزای چاوداگرتن

چاوداگردتن دوو جۆری هەیە، یەكەم: ئەگەر لە ڕێگەی نامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوەبوو، جا بە چاوداگرتنی كەسەكە خۆی بێت یان ئێمۆجی، جیاوازی نییە و كارەكەی دەچێتە چوارچێوەی یاسای خراب بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنەوە، لەو یاسایەشدا زیاتر (مادە)ی سێ تایبەتە بەو حاڵەتە. سزای مادەكەش لە نێوان سێ مانگ بۆ یەك ساڵ بەندكردنە. دووەم: ئەگەر چاوداگرتنەكە بەڕاستەوخۆیی بوو، ئەوە یاسای سزادانی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت و مادە 402 دەیگرێتەوە، چونكە چاوداگرتن دەبێتە كردارێكی ئابڕووبەرانە، سزای مادەكەش لە نێوان ڕۆژێك بۆ سێ مانگ زیندانیكردنە.

 

Top