دۆزی گەلی كورد یه‌كێكه له‌پرسه گه‌وره‌و گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
لە سەرەتا دا دەمهەوێت بڵێم كە جەنگە نوێیەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023 لە نێوان حەماس و ئیسرائیل هه‌ڵگیرسا كە زۆرێك لە شارەزایانی سیاسی بە 11ی سێبتەمەرێكی تر ناوەزدی دەكەن و ئەوەی بنیامین نتانیاهوو ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی پێدا نەخشەی رۆهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆرێت ، لە هەمانكاتیشدا درێژەكێشانی ئەو جەنگە ئاسایشی هەرێمایەتیی خستووەتە بەر مەترسی و سیناریۆی جۆراوجۆر كە بەهۆی باڵە ئێرانییەكانەوە، عێراق لە چەقەكەیدایە. بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم مەترسییە و پێشهاتەكانیش وردی زۆر پێویستە، بەتایبەت كە گەلی كورد و هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری و خاوەن دۆزێكی رەوا كە لە پێناو وەدیهێنانی مافەرەواكانی خەبات وقوربانیی زۆری بەخشیووە .
له‌ماوه‌ی مێژووی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی قولی و دوور له هه‌ڕه‌شه نه‌چه‌سپیوه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زیاتر لە یەك سەدەی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو گه‌وره ده‌وڵه‌تی كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی له‌م دابه‌شكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ گه‌لێك به‌قه‌د كورد ستەمی لێنه‌كرا، چونكه كورد نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رنه‌كه‌وت به‌ڵكو خاكه‌كه‌ی كرا بۆ چوار پێنج به‌ش و هه‌ر به‌شه‌ی خرایه ناو چوارگۆشه‌ی جوگرافیای وڵاتێك، ئه‌وكات ئه‌گه‌رچی چه‌ند بزووتنه‌وه و راپه‌ڕینی پچڕپچڕ دژ به‌م پڕۆژه‌یه هه‌بوو، به‌لام هیچ یه‌كێك له‌م بزووتنه‌وانه و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وكات له‌ئاست پیلانه‌كانی سه‌ر كورد نه‌بوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردابه‌شكرا هیچیان وڵاتی دیموكراسی و یه‌كسانخواز نه‌بوون به‌رامبه‌ر به تاكی كورد، بۆئه‌وه‌ی تاكی كورد هه‌ست به دڵنیایی و ئاسووده‌یی و مافی وه‌كیه‌كی بكات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، بۆیه ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه بووه هۆكارێكی گه‌وره‌و به‌رده‌وامی یاخیبوون و سه‌ركێشی كورد به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان بۆ سه‌ندنی مافی ره‌وای خۆی،یاخود به‌رگریكردن له بوون و مافه‌كانی خۆی.
بەهەمان شێوە لە دەیەی هەشتاكانی رابردوو ، گەلی كورد بە هۆی بەردەوامبوون لەخەبات و پێداگری لە سەر مافەرەواكانی لە لایەن رژێمی بەعسی رووخاووە و رووبەڕووی شاڵاویی درٍندانەی كۆمەڵكوژی و جینۆساید بووە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بە گوێرەی پێوست پشتیوانی دۆزی كوردیان نەكرد ، بەڵام دوای پەڵاماردانی عێراق بۆ دراوسێیەكانی هەڵومەرج وگۆرانكارییەك هاتەئاراوە تا گەلی كورد ،بۆ یەكەم جار لە مێژوو ببێتە خاوەن حكوومرانی و قەوارەی خۆی .
هه‌موو ئاماژه‌كان گه‌واهیدەری ئه‌وه ده‌ده‌ن رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاراسته‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و بنه‌ڕه‌تی ده‌ڕوات و له‌وانه‌یه له كۆتاییدا نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ناوچه‌كه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردابێت و جارێكی تر له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی دابه‌ش بكرێته‌وه.له‌هه‌ر جوڵه و به‌یه‌كدادانێكدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێزی كوردی به‌شێك ده‌بێت له ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێ به ئاراسته‌ی ویستی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌یه‌وێت دووباره نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه:
گەلی كورد خاوه‌نی جوگرافیایه‌كی فراوانی ناوچه‌ی ململانێیه‌كه و رۆڵی دیاری له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان چ وەك ئەزموونی دیموكراسی و فیدڕاڵی و ئاشتی و پێكەوەژیان بۆ وڵاتانی رۆژئاوا جێگای ئه‌رێنییه، چونكه هیچ توندڕه‌وییه‌كی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتۆی تێدانییه كه بوبێته مایه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌ك.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری و جوگرافی و سه‌ربازی بووه‌ته خاڵی لێوه‌ده‌رچوون و پاڵپشت بۆ به‌شه‌كانی تر كه ده‌كه‌ونه بازنه‌ی رووداوه‌كان.بۆیه ئه‌م هۆكارانه و چه‌ندین هۆكاری تر واده‌كات له داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كورد كاراكته‌رێكی دیار‌و به‌هێزی خاوه‌ن جوڵه‌ی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه سیاسی و جوگرافییه‌كه‌ی بێت، چونكه ئه‌زموونی ده‌یان ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه بێبه‌شكردنی كورد له ماف و داخوازییه‌كانی هۆكارێكی گه‌وره‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه.
كورد له رۆژئاوا ناسراوه . هه‌روه‌ها بیست ساڵی ڕابردوو له مێژووی كورد و ڕۆژئاوا وایكرد كورد باشتر بناسن و شاره‌زای بن و ئه‌وه‌شی بۆ سه‌لماندن كه له‌وانه‌یه كورد باشترین ره‌گه‌ز بن بۆ دیموكراتیزه‌كردن و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و ئه‌زمونه‌ی كه په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت.هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوو دۆزی كورد له‌دوای فه‌له‌ستین گه‌رموگوڕترین كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه، ئه‌گه‌رچی به ئاراسته‌ی هیچ چاره‌سه‌رێكی گونجاو نه‌ڕۆیشتووه ، بەڵام گرنگە لە نێو ئەم پێشهات و رووداو و گۆرانكارییە نوێیانە بە خوێندنەوەیەكی وردبینانە و ژیرانە و دیپلۆماسی و مامەڵەیەكی وردبینانە لەگەڵ هاوكێشەكان لەلایەك پارێزگاریی لە دەستكەوتەكان بكرێت و لەلایەكی تریش لەو دەرفەتانەی كە دێنە پێش كاری بۆ بەدەسهێنانی دەستكەوت ومافەرەواكانی تری بكات .