نەفتی باكور بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی پێی كچانی عێراق دەكات

نەفتی باكور بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی پێی كچانی عێراق دەكات

نەفتی باكور بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی پێی كچانی عێراق دەكات
هەر چەندە بڕیار بوو ڕۆژی 5ی ئەم مانگە پاڵەوانێتی تۆپی پێی یاریگای گەورە بۆ یانەكانی كچانی عێراقی بەرێوەبچێت،بەڵام بەهۆی ژمارەی كەمی یانەكان پاڵەوانیەتیەكە دواخرا و یانە بەشداربووەكانیش لە ئامادەكارییەكانیان بەردەوام بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن، یانەكانیش ژمارەی لە زیاد بوونە بۆ بەشداری كردن، یانەی نەفتی باكوری شاری كەركووكیش بە ڕاهێنەری كورد و یاریزانانی كورد دەچێتە نێو ئەم كێبڕكێیە، لە بارەی ئامادەكارییەكانی تیپەكەش مامۆستا مەزن عەزیز ڕاهێنەری كچانی نەفتی باكوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەمساڵ بۆ خولی عێراقی گرێبەستمان لەگەڵ یانەی نەفتی باكوور مۆركردوە، خۆم وەكو ڕاهێنەر و لەگەڵ كۆمەلێك یاریزانی كورد، دەمانەوێ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و بتوانین كێبڕكێ لەگەڵ سەرجەم یانە بەشداربووەكان بكەین، هەر چەندە دەبوایە خولەكە زووتر بەرێوەبچووبایە، بەڵام دواخر ڕەنگە بەر لە كۆتایی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێی بكات، خۆشتان دەزانن یاری یاریگای گەورە و وەكو هیچ فوتساڵ نییە و زەحمەتی زیاتری هەیە، بەڵام هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئاست پێشكەش بكەین و ئەنجامان شایستە بێت لە خولەكە.
كارزان كانەبی

Top