خانزاد درێژە بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەكانی دەدات

خانزاد درێژە بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەكانی دەدات

خانزاد درێژە بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەكانی دەدات
لە درێژەی ئەنجامدانی چالاكییەكانی یاری شەترەنج، بۆ بەهێزكردنی ئاستی یاریزانانی شاری هەولێر و خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەكان و ناوەخۆییەكان، یانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانێتی 38ی شەترەنجی ڕاپیدی خانزادی نێودەوڵەتی بە سیستەمی سویسڕی بە نۆ ڕاوند،لەم پاڵەوانێتیەش زیاتر لە هەشتا یاریزانی كوڕ و كچ بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە بوون كە یارییەكانی بە سێ ڕاوند یەك لە دوای یەك بەرێوەچوو، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لە هەرە بابەتە گرنگەكان ئەوە بوو یەكێتی نێودەوڵەتی شەترەنج فیداك گرنگی بابەتی یاری شەترەنج بۆ خستە ناو پرۆگرامی خوێندن، باسی یانەی خانزادیشی كرد كەوا كەوا كاری بۆ ئەم بابتە كردوە و بەرنامەی دانا، بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكان ڕەزامەندی دەربڕیوە وەكو خوێندنی ئەو بابەتە بۆ ناو خوێندنی وەرزش زیاد بكرێ،ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش لە درێژەی بەرنامەكانی خۆمانە بۆ گرنگیدانی زیاتر بەم یارییە.ئەنجامی كۆتایی یاریزانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1-پۆڵا ئازاد 8.5خاڵ
2-پەیوەند مەحمود 7خاڵ
3-نزار جەمیل 7خاڵ
4-عەبدوللا عەمار7خاڵ
5-نۆژند عیسا 6.5خاڵ
كارزان كانەبی

Top