حەماس: ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژییەکەی نەخۆشخانەی غەززە

حەماس: ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژییەکەی نەخۆشخانەی غەززە

 

 

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین جەختی لەوە کردەوە، کە بەرپرسیارێتی هێرشی سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی غەززە ڕاستەوخۆ هی ئیسرائیلە.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە کە لانیکەم ٥٠٠ کەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە، ڕاستەوخۆ و بە تەواوی سەر بە حکومەتی تەلئەبیبە.

لەم بەیاننامەیەدا باس لەوەکراوە: كە ئیسرائیل بە دروستکردنی چیرۆکی ناڕاست هەوڵیدا ڕاستییەکانی کۆمەڵکوژییەکە بشێوێنێت.

حەماس ڕاشیگەیاند: هێزە داگیرکەرە فاشیستەکان، هەڕەشەی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکەیان کرد، ٢٣ ئەمبولانسیان تێكشكاند و زیاتر لە ٢٥ پزیشک و خێزانەکانیان کوشت و زیاتر لە ٣ هەزار هاووڵاتی مەدەنی فەلەستینییان کوشت کە ٧٠٪یان ژن و منداڵ بوون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top