فیستیڤاڵی بەرووبوومی خۆماڵی و خواردنی كوردەواری
گرنگیدان بە بەربوومی خۆمانە و كوردەواری، بابەتێكی گرنگە لای ئامادەكاران و شێف و خاوەن بیرۆكەكان، تاوەكو بتوانن بەرهەمی خۆماڵی لە نمایشگا و فیستیڤاڵەكاندا بە خەڵك و گەشتیاران و میوانانی بیانی بناسێنرێن، خاتوو (شێف چنار) یەكێكە لەوانەی كە هەمیشە دەیەوێت گرنگی بە كلتووری كوردی بدات و، ڤیستیڤاڵێكی قەشەنگی بۆ خزمەتكردن بە بەربوومی خۆماڵی و خواردنی كوردەواریی دەڤەرەكانی كوردستان لە ناو بازاڕی شەقڵاوە كردەوە، نمایشەكەكان بریتیی بوون لە خواردنی خۆمانە، بە بەرچاوی خەڵكەوە بۆ ئەوەی زۆرترین میوان و گەشتیاران بە چاوی خۆیان خواردنەكان ببینن و تامی بكەن، شێف چنار وەك خاتوونێكی دەستڕەنگین بەنمایشكردنی دەیان خواردنی كوردەواری و بەربووبوومی شاخ و چیای كوردستان، فیستیڤاڵێكی ناوازەی پێشكەش كرد، فیستیڤاڵی بەروبوومی خۆماڵی لە شەقڵاوە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، دەیان خواردنی کوردەواری و بەرهەمی سرووشتی و بەروبوومی شارەکە وەک هەنار و هەنگوین و گوێز و چەندان بەرهەمی دیکە نمایش کران.