بەلەمی خانوو بۆ نیشتەجێی بوون

بەلەمی خانوو بۆ نیشتەجێی بوون

خانووەكان لەسەر زەوی و وشكانین، بەڵام ئەمجارەیان بەلەم كراوەتە خانوو، ئەو حاڵەتە لە گوندێكی باكووری فەڕەنسا سەریهەڵداوە، كە ناوی (ئیكیهین بلاج)ە، بە گوندی خانووە بەلەمەكان ناسراوە، هەندێ لەو بەلەمانەش بە سەراوژێری دانراون تاوەكو شێوەی خانووێكی ئاسایی وەربگرن، ژمارەی دانیشتووانی ئەو گوندە دەگاتە (3000) كەس، گوندەكە دەكەوێتە دووری (4) كیلۆمەتر لە شاری بۆلۆنەوە، لە دوای جەنگەكانی جیهانیدا، تەواوی خانووەكانی ئەو گوندە خابوور و وێران بوون، هەر بۆیە دانیشتوانی ئەو گوندە لەو كاتەوە سوودیان لە بەلەم و كەشتییەكان وەرگرتووە تا ببێتە جێگەی حەوانە و ماڵیان. خۆشی ئەو خانووە بەلەمانە لەوەدایە كە دەتوانیت شوێنی نیشتەجێبوونت بگوازیتەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆت دەستینشانی دەكەیت.

 

Top