كراس بۆ هەموو شوێن و كاتێك دەگونجێت

كراس بۆ هەموو  شوێن و كاتێك دەگونجێت

پۆشاكی خانمان بە هەموو جۆرەكانییەوە پێویستە بۆكات و شوێنی خۆی لەبەر بكرێت، تاوەكو شیاو و گونجاو بێت، ئەو جلانەی كە بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێن، هەروەها دەكرێت لە هەموو كاتەكانی ڕۆژ و شەودا بپۆشرێن، جۆرەكانیان زۆر نین، یەكێك لەوانە كراسە ناسكەكانن، كە وەك جلێكی ئامادە بۆ هەموو شوێنێك دەبێت، وێڕای ئەوەی وەك جلێكی كاجوال دەناسرێت، بۆ كاتی فەرمی و شوێنی تایبەت دادەنرێت، هەروەها دەكرێت بۆ بۆنە و یاد و دەرچوون و زۆر شوێن لەگەڵ دەستە جلێكی دیكە شیك بكرێت، كاتێك كراسەكەت لە قوماشێكی نەرمی وەك ساتان دەبێت، جگە لەوەی لەسەر جەستە بە جوانی دەنیشێت، هەروەها سەرنجڕاكێش دەبێت لە شێوە و دیمەنیدا، ئەمە وێڕای ئەوەی هەستێكی خۆشت پێ دەبەخشێت لە كاتی پۆشینیدا، هەروەها مۆدێكی نایابە كاتێك لەگەڵ پانتۆڵ و تەنوورەدا شیكی دەكەیت. كراسی كراوە یەكێكە لەو مۆدە كلاسیكەی كە لە ئێستادا باوی هاتووەتەوە، شێوەیەكی ناسكە و ئارامییشت پێ دەبەخشێت، بۆیە سوود لە كراسە كراوە و مۆدە كلاسیكەكانی كۆندا وەربگرە.

Top