ڕێگەی شێوە ئەژدیها

ڕێگەی شێوە ئەژدیها

ڕێگەكان لە جیهاندا بە پێی پێگەی جیۆماتیك و جیۆلۆجی پێویستە بە شێوەیەك دروست بكرێن كە ئاسانكاری بۆ هاتووچۆ و ئوتۆمبێلەكان لە ڕووی ئەندازییەوە بكرێت، یەكێك لەو ڕێگەیانە بریتییە لە: ڕێگەی كۆنی پانلۆنگە لە شاری شینجیانگ لە وڵاتی چین، كە دەكەوێتە سەر بەرزاییەكانی پامیر كە زیاتر لە ٤١٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوەیە، ئەم شوێنە دەكەوێتە ناوچەی شینجیانگ لە باكووری ڕۆژئاوای چین، ڕێگەیەكی پێچاوپێچە و درێژییەكەی ٧٥ كیلۆمەترە و زیاتر لە ٦٠٠ پێچی تیژی هەیە، لە ئەژدیهایەكی زەبەلاح دەچێت كە لە نێوان بەرزاییەكانی چیای كونلون هەڵكەوتووە.

 

Top