ئەفسەرێکی ئیسرائیلی لەسەر سنووری لوبنان کوژرا

ئەفسەرێکی ئیسرائیلی لەسەر سنووری لوبنان کوژرا

 

 ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ئەفسەرێکی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان کوژرا.

ئەم ئەفسەرە ئیسرائیلییە بەهۆی تەقەی دژە تانکەکانەوە لەسەر سنووری لوبنان کوژراوە.

پێشتر حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو، کە هێرشی کردووەتە سەر پێنج بنکەی ئیسرائیل.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم حیزبە، ناوەندی سوپای ئیسرائیل لە شارۆچکەی شتۆڵە بە مووشەکی ڕێنمایی کراو کراوەتە ئامانج.

حزبوڵای لوبنان هەروەها ڕایگەیاند: ئەم هێرشە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە سەربازانی ئیسرائیل.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top