یونیسێف: دۆخی منداڵانی فەلەستینی لە غەززە کارەساتبارە

یونیسێف: دۆخی منداڵانی فەلەستینی لە غەززە کارەساتبارە

 

 

 

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی مرۆیی بەپەلە بۆ یارمەتیدانی منداڵانی کەرتی غەززە دەکات.

سندوقی جیهانی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئاگربەستێکی مرۆیی بەپەلە پێویستە بۆ گەیشتن بە منداڵانی کەرتی گەمارۆدراوی غەززە.

ڕێکخراوەکە دۆخی منداڵانی کەرتی غەززەی بە "کارەساتبار" وەسف کردووە و دەشڵێت: "یونیسێف وەڵامی پێداویستییە بەپەلەی منداڵانی کەرتی غەززە دەداتەوە، بەڵام گەیشتن بەو منداڵانە تا دێت قورستر و مەترسیدارتر دەبێت". پێویستمان بە ئاگربەستێکی مرۆیی دەستبەجێیە بۆ دەستگەیشتن بە منداڵان”.

یونیسێف لە بەیاننامەیەكدا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی جەختی لەوە کردەوە: كەلە هەموو شەڕەکاندا منداڵان زیاتر لە هەموویان تووشی ئازار دەبن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top