لەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی قوربانیان بەبەردەوامی لە هەڵكشاندایە

لەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی قوربانیان بەبەردەوامی لە هەڵكشاندایە

 

 

 

 

لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا دوو هەزار و ٣٢٩ فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند: لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا دوو هەزار و ٣٢٩ فەلەستینی کوژراون و ٩ هەزار و ٤٢ کەسیش بریندار بوون.

سوپای ئیسرائیل ماوەی نۆ ڕۆژە بە توندی بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە کەتیبەکانی عزەدین قەسام سەر بە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس" لە ٧ی ئۆکتۆبەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانیان دژی ئیسرائیل دەستپێکرد کە بە "گەردەلولی ئەقسا" ناسراوە.

لە بەرامبەر ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ئیسرائیل بە دەیان فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە.

هەروەها پێکدادانەكانی توندی نێوان ئیسرائیل و تاقمە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top