پەروەردەی قەزاكان فێستیڤاڵی وەرزشی ئەنجام دەدەن
پەروەردەی قەزاكان فێستیڤاڵی وەرزشی ئەنجام دەدەن
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ڕەوشتی وەرزشی لە ناوەندەكانی خوێندن و دەستپێكردنەوەی چالاكییەكان لە سنوری پەروەردەی قەزاكانی سنوری پارێزگای هەولێر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ بەرێوەبەرچاڵاكی وەرزش و دێدەوانی لە پەروەردەی گشتی هەولێر و سەرجەم بەرپرسی چالاكییە وەرزشییەكانی سنوری پەروەردەی قەزاكان كۆبووە كە پێكهاتبوو لە پەروەردەی قەزاكانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەر، بنەسلاوە، شەقلاوە، كۆیە، خەبات، مەخمور) ئامانج لەم كۆبوونەوە دەست پێكردنەوەی چالاكییە وەرزشییەكانە لە ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی قەزاكان، و ئەنجامدانی فیستیڤاڵی وەرزشییە لە پەروەردەكان بۆ دروست كردنی تیپی هەڵبژاردەی هەولێر بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی پەروەردە گشتییەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە بارەی دەست پێكردنەوەی چالاكییەكانیش مامۆستا بێجان ئیبراهیم بەرێوەبەری چالاكی وەرزش و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" هەرچی لە توانامان بێت لە پێناو خزمەت كردنی بواری وەرزشی لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامی دەدەین و و وەرزش وانەیەكی گرنگ بێت لە ناوەندەكانی خوێندن و پشتگیری تەواوی وەرزش بكەین بۆ سەرخستنی لە سنوری پەروەردەی گشتی هەولێر، پێویستە هەمووشمان پاڵپشت بین بۆ خزمەت كردنی زیاتری بواری وەرزش لە ناوەندەكانی خوێندن، لەگەڵ بەرپرسی چالاكییەكانیش كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامدا بۆ ئەنجامدان و دەستپێكردنەوەی وەرزی تازەی چالاكییە وەرزشییەكان و ئەنجامدانی فێستیڤاڵی وەرزشی لە سنوری پەروەردەی قەزاكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بۆ ئەوەی تیپی پەروەردەی گشتی هەولێر دروست بكەین بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە لە ئایندە بەرێوەبچێت، سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریش دەكەین كە بەلێنی هاوكاری و پاڵپشتی تەواوی پێداین بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانمان و سەرخستنی تیپەكانی پارێزگای هەولێر لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
كارزان كانەبی