ڕانیەش دەستی لە ئامادەكارییەكان كرد

ڕانیەش دەستی لە ئامادەكارییەكان كرد

ڕانیەش دەستی لە ئامادەكارییەكان كرد
بەمەبەستی خۆئامادەكاری بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان كە ساڵانە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ یانە بەشداربووەكانی خولەكە ئەنجامی دەدات، دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشیی ڕانیەی دەڤەری ڕاپەرین كە ئەمساڵ یەكێك لە یانە بەشداربووەكانی خولە بەهێزەكەی كوردستان دەبێت، بۆیە وەكو زۆرێك لە یانە بەشداربووەكان دەستی بە ئامادەكاری كردوە، لەم ناوەشدا كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕەفیق سەعیدی ڕاهێنەری پێشووی یانەكانی سۆران و ڕەواندوز مۆركردوە بۆ سەرپرەشتی كردنی مەشقی یانەكە لەم وەرزەدا و بتوانێ‌ شان بە شانی یانە گەورەكانی كوردستان شەڕی ئەنجامی گەورە بكەن وەكو تیپی سەركەوتوویی پلە یەكی كوردستان، كارگێڕیی یانەكەش گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە ژماریەك لە یاریزانان تازە كردەوە كە بریتین لە هەریەك (دانەر بایز، داستان چەلاوی، میلاد كوروش،چالاك سەركەوت، ئاراز عەبدول رەحمان، لازۆ عەلی، ئارام بابانی، كادۆست عەلی) یانەكە بەردەوامیش دەبێت لە هێنانی ژمارەیەك یاریزانی بەتوانا بۆ ئەوەی پێكهاتەی یانەكەی تەواو بكات و ئامادەكارییەكانیان درێژە پێ بدەن، هەروەها ئەمساڵ یانەی ڕانیە تاكە نوێنەری دەڤەری ڕاپەرین دەبێت لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان و یانەكانیش كێبڕكێ دەكەن لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە و مسۆگەر كردنی پلەكانی پێشەوە، یانەكانیش گرێبەستیان لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا لە یانەكانی كوردستانی كوردستان مۆركردوە، یانەی ڕانیە وەرزی ڕابردوو توانی ئاستێكی بەرز لە خولی پلە یەكی كوردستان پێشكەش بكات و شان بە شانی یانەی هەولێر پلێتی خولی نایابی یانەكانی كوردستانیان مسۆگەر كرد.
كارزان كانەبی

Top