مەلەوانگەیەك هێندەی سێ یاریگەی وەرزشییە

مەلەوانگەیەك هێندەی سێ یاریگەی وەرزشییە

ئەو مەلەوانگەیە دەكەوێتە شاری شانگین لە وڵاتی چین، كە دروستكراوی مرۆڤە و وەك دەریایەكی بچووك وایە، جێگەی (10) هەزار كەس دەبێتەوە، پرۆژەیەگی گەشتیارییە و لە بری ئەوەی هاووڵاتیانی وڵاتی چین بچنە سەر دەریا و دەرەوەی وڵات، دەتوانن لە نێو وڵاتی خۆیان بچنە نێو دەریا، ئەو دەریایە ئەوەندەی سێیاریگەی تۆپی پێ دەبێت، ڕۆژانە كراوەیە بۆ هەموو كەسێكە، بۆیە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری بكەن، بە نرخی (10) دۆلارە و داهاتەكەشی بۆ چاككردنەوە و بەرەوپێشبردنی مەلەوانگەكەیە، لە ڕۆژانی پشوودا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار و خەڵكی ئەو وڵاتە دەچنە نێو ئەو مەلەوانگەیە، كە بە دەریای مات و مردوو ناسراوە.

 

 

 

Top