سەرتاشی ئاژەڵان

سەرتاشی ئاژەڵان

میلۆدی هامەر سەرتاشێكە لە وڵاتی بەریتانیا و لە شاری (لانكشایر) دەژی، تەمەنی (27) ساڵە، لە ئێستادا وازی لە كاری سەرتاشی بۆ مرۆڤ هێناوە و خەریكی ئارایشتكردن و تووكتاشینی گیانداران و ئاژەڵانی خۆماڵییە، لە ئێستادا ئارایشتگایەكی بەناوی (كلیپەر) داناوە، كە تایبەتە بە نەخش و شێوازی جۆر بۆ ئاژەڵان، تا ئێستا (12) جۆر نەخشی جۆراوجۆری بۆ ئاژەڵی خۆماڵیی وەك: ئەسپ و مانگا و سەگ و پشیلە ئامادە كردووە، نرخی هەر چاككردنێكی بە (25) دۆلارە، كە نەخش و دیزاینەكانی بە خاوەنی ئاژەڵەكان نیشان دەدات و ئەوانیش یەكێكیان هەڵدەبژێرن.

 

Top