ناوە جۆراوجۆرەكانی عەلەشیش لە جیهان
October 14, 2023
رەنگا و ڕەنگ
ئەو باڵندەیەی كە گۆشتێكی خۆش و شێوەیەكی سەیری هەیە، لە وڵاتانی جیهان بە چەندین جۆر ناوی دەهێنرێت، لەوانە: ئەمریكییەكان پێی دەڵێن (مریشكی توركی)، توركەكان پێی دەڵێن (مریشكی هیندی)، هیندستانییەكان پێی دەڵێن (مریشكی پیرۆیی)، عەرەبیش پێی دەڵێن (كەڵەشێری ڕۆمی)، ڕۆمییەكان پێی دەڵێن (مریشكی فەرەنسی)، فەرەنسییەكانیش پێی دەڵێن (مریشكی كوبی)، كوبیەكانیش پێی دەڵێن (مریشكی ئوسترالی)، ئوسترالییەكانیش پێی دەڵێن (مریشكی مەغریبی)، لەوانەش سەیرتر كورد پێی دەڵێ (قەلی كوردی) و خۆمان كردووە بە خاوەنی، نیشتمانی یەكەمی ئەم باڵندەیە باكووری ئەمریكا و مەكسیكە و دوو جۆری سەرەكیی ئێستا ماوە، كە بە شێوەی كێوی دەژین، ئەوانیش Meleagris gallopavo لە ئەمریكا دەژین و جۆری Meleagris ocellata كە لە مەكسیك دەژین.