یەکێتی ئەوروپا: هەوڵدەدەین هاوکاری بگەیەنین بە غەززە

یەکێتی ئەوروپا: هەوڵدەدەین هاوکاری بگەیەنین بە غەززە

 

شادی عوسمان، ئەفسەری ڕاگەیاندنی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە فەلەستین، هەوڵەکانی ئەم دامەزراوەیەی بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی سەلامەت بە مەبەستی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و دابینکردنی ئاو و کارەبا بۆ غەززە ڕاگەیاند.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران، شادی عوسمان، ئەفسەری ڕاگەیاندنی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە فەلەستین ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکە کار لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوێک دەکات بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە، هەروەها دابینکردنی کارەبا و ئاو بۆ ناوچەکە.

لەسەر بنەمای ئەمەش ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا ئەم هەوڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەدە، عوسمان جەختی لەوەش کردەوە کە گرنگترین پرس لەم بارودۆخەی ئێستادا پێشگرتنە لە دروستبوونی قەیرانی مرۆیی دەستبەجێ لە ناوچەکەدا.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا هۆشداریی دا: بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا دەتوانێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات و کارەساتی مرۆیی لێبکەوێتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top