بەم زەیتە ڕووەکییانە ببە بە خاوەنی برژانگێکی درێژ

بەم زەیتە ڕووەکییانە ببە بە خاوەنی برژانگێکی درێژ

لێرەدا چەند جۆرە زەیتێک بۆ درێژکردنی برژانگی خانمان پێشنیار دەکەین، کە دەتوانن سوودی لێ ببینن:

١- ئالۆڤێرا، ئالۆ ڤێرا یەکێکە لەو ڕووەکانەی کە زۆربەی خانمان بۆ بەهێزکردنی تاڵە مووەکانی قژ سوودی لی وەردەگرن، زەیتی ئەم ڕووەکە برژانگەکان لە هەڵوەرین دەپارێزێت و گەشەیان باشتر دەکات.

٢- زەیتی گوێزی هیندی، ئەم زەیتە بەهێزکەرێکی باشی پرچە و ڤیتامین E ی تێدایە، کە تاڵە مووەەکان دەپارێزێت و گرنگییەکی زۆریشی بۆ برژانگ هەیە و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.

٣- چای سەوز، ئەگەرچی بە ئارامکەرەوەیەکی باش دادەنرێت، لەهەمان کاتتدا هەڵوەرینی برژانگ کەم دەکاتەوە و سوودی بۆ بەهێزکردنی تاڵەکانی برژانگ هایە.

٤- زەیتی گەرچەک، لە دێرزەمانەوە گەرچەک بە ڕووەکێکی سوودبەخش ناسراوە و لە زۆر بواری پزیشکیدا سوودی لێ وەرگیراوە، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان، ئەمەش وادەکات کە یارمەتیدەرێکی باش بیت بۆ شێدارکردنی برژانگ و پاراستنیان لە هەڵوەرین.

 

Top