كچانی ئەكاد پاڵەوانی بالەی عێراق بوون

كچانی ئەكاد پاڵەوانی بالەی عێراق بوون

كچانی ئەكاد پاڵەوانی بالەی عێراق بوون
بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بالەی عێراقی و بەبەشداری 11 یانەی شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتی بالەی كچانی یانەكانی عێراقی لە هەولێری پایتەختی كوردستان بۆ ماوەی یەك هەفتە بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەش كچە یاریزانانی ئەكادی عەنكاوەی شاری هەولێر توانیان ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی یاری بالەی كچان پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی بتوانن ببنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی عێراقی لە سەرجەم یارییەكان براوە بووە، كچانی سەنحاریبی شاری دهۆكیش شان بە شانی یانەی ئەكاد شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی گرنگیان دەكرد، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو یانەی ئەكاد و سەنحاریب لە یاری كۆتایدا رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا هاندەرێكی یەكجار زۆری قەزای عەنكاوە هاتبوون بۆ پشتیوانی یانەكەیان كە بەشدار بووی خولەكە بوون، لەم یارییەشدا كچە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزی یاری بالەیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش یانەی ئەكاد توانی بە ئەنجامی(3-0)گێم یارییەكە بباتەوە ببێتە پاڵەوانی بالەی كچانی یانەكانی عێراقی و ببێتە نوێنەری عێراق لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی، كچانی سەنحاریبی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووش پلەی دووەمی بەدەست هێنا و یانەی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانیش پلەی سێیەمی خولەكەی پێبڕا، یانەی ئەكاد لە مێژووی یانەكە بۆ حەوتم جار بووە پاڵەوانی بالەی عێراقی، ئەم وەرزە یانەكانی بەشداربوو گرێبەستیان لەگەڵ، چەندین یاریزانی بەتوانا مۆركردبوو بۆ ئەوە بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
گۆران كاوە

Top