كلێری خوری لوبنانی بە جلی كوردی
October 9, 2023
رەنگا و ڕەنگ
چەندین كەسایەتی و ناودارانی جیهان، بە مەبەستی بینینی دیمەنە جوانەكانی كوردستان، یان بۆ مەبەستی هونەری و فیلم و گەشتیاری سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، لە نزیكەوە شار و شوێنە گەشتیارییەكان و سرووشتی كوردستان دەینن، یەكێك لەوانە: كچە گۆرانیبێژی لوبنانی (كلێر خوری) كە هەم گۆرانی دەڵێت و هەمیش ئامێری قانون دەژەنێت، لە كۆتا دەركەوتنی لە ئەكاونتەكەی خۆی لە تۆڕی ئینستگرام بە جلی كوردییەوە و لە نێوجەرگەی بازاری هەولێر گۆرانی دەڵێت، كە جوانی هەولێر و قەڵاكەی هەمووانی سەرسام كردووە و لە كلیپەكەیدا ڕەنگ دەداتەوە، (كلێر خوری) بڕوانامەی دیبلۆمی لە ڕیتمەكانی گۆرانیگوتن هەیە، هەروەها دكتۆراشی لە بواری musicology هەیە، جێگەی باسە كلیپەكەی لە تۆڕی ئینستگرام لە ماوەی دەە ڕۆژدا یەك ملیۆن بینەری هەبووە.