کوژرانی خێزانێکی ٦ کەسی لەهێرشی چەکدارانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

کوژرانی خێزانێکی ٦ کەسی لەهێرشی چەکدارانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

 

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینی ٦ کەسی گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی نەسر لە ڕۆژئاوای غەززە، سەرجەم ئەندامانی خێزانێکی فەلەستینی ٦ کەسی (دایک و باوک و ٤ منداڵ) گیانیان لەدەستدا.

فەتحی شەعبان، برای ئیناس شەعبان کە لەم هێرشەدا گیانی لەدەست دا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: چەهێم ئیناس و نەزیر زاوام و خوشکەزاکانم عومەر و غەدە و بێتول و ئەحمەد لە بۆردومانێکی کتوپڕ لەلایەن چەکدارانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کەتیبەکانی عێزەدین قەسام سەرلەبەیانی دوێنێ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی "گەردەلولی ئەقسا"یان لەدژی ئیسرائیل ڕاگەیاند. یەکە چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هەزاران موشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و بە بەزاندنی سنووری غەززە چوونەتە ناو خاکی ئیسرائیل و هەروەها سوپای ئیسرائیل بە هێرشی قورس کەرتی غەززەی کردووەتە ئامانج.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی لە هێرشەکانی کەرتی غەززە بۆ ٦٠٠ کەس زیادی کردووە.

هه ڕوەها وه زارەتی تەندروستی فه له ستین له غەززه ڕایگەیاند، کەله هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەڕغه ززه 313 کەس کوژراون و 1990 کەسیش برینداربوون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top