ئەكادیمیای شەتڕەنج 40بەشداربووی كردە راهێنەری نێودەوڵەتی
ئەكادیمیای شەتڕەنج 40بەشداربووی كردە راهێنەری نێودەوڵەتی
زاگرۆس نانەكەلی
دوای ماندووبوون وهیلاكیەكی بێ ووچان و لە یەكەم چالاكی نێو دەوڵەتی سەركەوتن و توانیمان (40) بەشداربوو بكەین بە راهێنەری نێودەوڵەتی و ژمارەیەك لە بەڕێزان نازناوی راهێنەری نێودەوڵەتییان بە پلەی جیاواز بەدەستهێنا.
پشتیوان شێخ ئەحمەد سەرۆكی ئەكادیمییای شەتڕەنجی ئاسیای لقی هەولێر گوتی : بەراستی ئەم هەنگاوە زۆرجیاواز ونەردین وبێوینەیە،چونكە ئەو بەرنامە وپلانەی ئێمە لەپێشوو دامانرشتبوو دەتوانم بڵێم (100%) هاتە دی و ئەنجامی گرنگی خۆی پێكا.
پشتیوان شێخ ئەحمەد لەكۆتایی گوتی : سوپاس بۆ خوای گەورە و هاوكارانمان كە وەك سەربازی وون خزمەتی بێ بەرانبەریان كرد،هەروەها سوپاسی (زافر عبدولئەمیر) سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق و (حیدەر عبدولەغنی) سەرۆكی لێژنەی راهێنەران لە یەكێتی شەترەنجی عیراق و گشت ئەو بەڕێزانە دەكەین كە رۆڵیان لە سەركەوتنی ئەو خولە نێودەوڵەتییەدا هەبوو، لە هەمانكاتدا پیرۆزبایی لە بەشداربوانی ئەم خولە دەكەین كە پلەی راهێنەری نێودەوڵەتیان بەدەستهێنا هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.