پاڵەوانانی لەشجوانی خەڵات ورێزلێنانیان پێبەخشرا

پاڵەوانانی لەشجوانی خەڵات ورێزلێنانیان پێبەخشرا


پاڵەوانانی لەشجوانی خەڵات ورێزلێنانیان پێبەخشرا
زاگرۆس نانەكەلی
كاتژمێر (12) نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 4-10-2023 لەهۆڵی میدیای شاری هەولێر یەكێتی نیشتمانی عێراقی لەشجوانی ولێهاتوویی جەستەیی لقی هەولێر و بەئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش وسەرۆكی یەكێتی لەشجوانی وژمارەیەك لە یاریزان وراهێنەر و خاوەن هۆڵەكانی وەرزشی خەڵات ورێزلێنانیان وەرگرت.
سەرەتا ئەحمەد ڕامبۆ باسی لەدواین گۆڕانكارییەكانی ئەم یارییەی كرد و هەنگاوی جدی بۆ تێكڕایی یانەكان و یاریزانەكان وراهێنەران ئەنجامدەدەن،هەروەها باس لەو دەستەی نوێی لقی هەولێر كرد كە بەماوەیەكی كەم زۆر چالاكن،دواتر سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش گوتی : بەداخەوە بەهۆی نەبوونی یاسای وەرزش لە كوردستان،كار بەبڕگەیاساكانی عێراق دەكەین،بۆیە لەگەڵ ساڵاێكی نوی،تێكڕای یاساكان بەسەر یانەكان جێبەجێ دەكەین،لەوانە هەر یانەیەك دەبێت (5) یاری ئەكتیڤی هەبێت،دوو یاری كۆمەڵ و سێ یاری تاك،هەروەها بۆ یانەكان لە ساڵی نوێ رێبەندییان بۆ دەكەین كە ئەمەش پشت بەكاروچالاكییەكانی ئەم یانانە دەبەستێ بۆ ئەوەی یانەكانمان چالاك و ئەكتیڤ و مافی كەسییان نەخورێ وفەرامۆش نەكرێت.
لەكۆتایش خەڵات ورێزلێنان بە گوڵبژێرێك یاریزان وراهێنەر وخاوەن هۆڵەكان دابەشكرا كە بۆ پشتگیری و بە گرنگزان بەوەرزشەكە.

Top