یاسین كەریم لە یانەی شورتە ئاسودەیە

یاسین كەریم لە یانەی شورتە ئاسودەیە

یاسین كەریم لە یانەی شورتە ئاسودەیە
كارگێڕیی یانەی وەرزشی شورتەی شاری بەغداد بەردەوامە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكانی لە ناو ئەم یاریزانانەش كوردەكان مانەوەی خۆیان لە یانەكە ڕاگەیاندوە، گۆڵپارێزی دووەمی یانەكە یاسین كەریمی كوردی ڕۆژهەڵات بۆ وەرزێكی تریش لەگەڵ یانەكە مایەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین گرێبەستی بۆ هاتبوو لە یانەكانی تر، لەم بارەشەوە یاسین كەریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم وەرزە گرێبەستم زۆرم بۆ هاتبوو بە تایبەتی لە هەریەك لە یانەكانی مینا و زەورا و نەفتی بەغداد و زاخۆ و نەورۆز و چەند یانەیەكی تریش داوای منیان كرد، جگە لەوەش یانەی تریش هەبوو بە نیاز بوون گرێبەستم پێشكەش بكەن، بەڵام ئەوەیان دەزانی لەگەڵ یانەی شورتە بەردەوام دەبم بۆیە ئەوانیش گرێبەستیان پێشكەش نەكردبووم، لە بارەی ئەو دەنگۆیانەش كە گوایە من یاری پێی ناكرێ لە یانەكە یاسین كەریم گوتیشی" ئەو قسانە زۆر دەكرێ كە من نابێ یەدەگ بم ماوەی سێ‌ ساڵە لەو یانەیەم بۆ پارە، من نەم دەویست قسە لەسەر ئەم بابەتە بكەم، بەڵام من لە یانەی شورتە ئاسودەم وە بە هۆی یانەكەمەوە چەندین یاریزانی بە ناوبانگم بینی بە تایبەتی كریستانۆ ڕۆنالدۆ و فەریزەی حەجم جێ بەجێ كرد، ماوەی دە ساڵە وەكو گۆڵپارێز یاریم لە یانەكان كردوە چەندین گۆڵپارێزی بەناوبانگم یەدەگ كردوە چەندین جار بانگێشتی هەڵبژاردەی ئێران كراوم، بەڵام ئەم دوو سێ‌ ساڵە شتی دیكەم هەڵبژاردوە وەكو بەشداری كردن لە جامی ئاسیا و خولی عەرەبی و چەندین خولی تریش بە هۆی یانەی شورتەوە بەشداریم كردوە،زۆر ئاسودەشم لەم یانەیە نازناوی زیاتر بەدەست دەهێنم.
گۆران كاوە

Top