سۆرانیش كەوتە خۆی

سۆرانیش كەوتە خۆی

سۆرانیش كەوتە خۆی
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی سۆران دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردوە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەم وەرزە ئەنجامی دڵخۆشكەر لە سەر ئاستی كوردستان بەدەست بهێنێ‌ و ڕكابەری یانە بەهێ.ەكانی خولەكە بكات، كارگێڕیی یانەی سۆران بە فەرمی دەستەی راهێنەرانی یانەكەی دەست نیشان كردوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بكەن لەم وەرزەدا، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕی یانەی سۆران بەفەرمی وەلید محەمەدی ڕاهێنەری پێشووی یانەی لاوانی كەركووك و شێروانە و گازی باكوری بە ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشان كرد، بۆ یاریدەدەری یانەكە كۆڤان نەزمی دەست بەكار بوو و نیهاد جاسمیش وەكو ڕاهێنەری جەستەیی، بۆ بەهێزكردنی پێكهاتەی یانەكەش یانەی سۆران گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان(محەمەد منعم و حوسێن ئیبراهیم لە یانەی سیروانی نوێ،ئەنەس ساڵح لە یانەی سامەڕا، سەكر ئەحمەد لە یانەی ڕانیە،عەبدول رەحمان محەمەد لە لاوانی تەلەبە، ئۆرهان نەجات لە یانەی ئاكرێ، گیلان سادق و هاوكار سەعدی گرێبەستەكانیان نوێ كردەوە)، یانەكە دەیەوێت بەر لە دەست پێكی یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی كوردستان پێكهاتەیەكی بەهێز و تۆكمە دیاری بكات بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایاب، پێش بینش دەكرێ یانەكە گرێبەستی زیاتر لەگەڵ یاریزانان مۆربكات بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ و یانەی سۆرانیش یەكێك بێت لە یانە بەهێزەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی كوردستان.
گۆران كاوە

Top